دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

​دۆناڵد ترەمپ هێرشەکانی سەر ژێرخانی وزەی ئێران بۆ پێنج ڕۆژ دوادەخات

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژی دیکە هێرشەکانی سەر ژێرخانی وزەی ئێران دوابخات.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئاداری 2026 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ بڕیارێکی نوێی لەسەر جەنگی ئێران بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیدا سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە بە فەرمی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی ڕاسپاردووە بۆ ڕاگرتنی کاتیی هێرشەکان.

ترەمپ ڕوونی کردووەتەوە کە ئەم بڕیارە تەنیا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەبێت و تێیدا لێدانی ژێرخانی وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوادەخرێت.

سەبارەت بە هۆکاری ئەم بڕیارە چاوەڕواننەکراوەش سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کردووە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆیەکی زۆر باشیان هەبووە.
ناوبراو ئەو گفتوگۆیانەی بە زۆر بەرهەمدار وەسف کردووە کە بەتایبەتی سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکان ئەنجام دراون.

لە کۆتایی زانیارییەکاندا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم بڕیارەی واشنتن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان تەنیا بەهۆی بوونی ئەو گفتوگۆ بنیادنەرانەوە بووە کە لەگەڵ لایەنی ئێرانی کراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP