دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی پێشمەرگە: بە توندی ئیدانەی هێرشە درۆنییەکەی سەر چەمچەماڵ دەکەین و داوای هەڵوێست لە بەغدا دەکەین

هەرێم نیوز

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکفا وردەکاریی هێرشێکی نوێی تاقمە "تیرۆریستییەکان"ی بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە ئاشکرا کرد و هۆشداریی لە تێکچوونی سەقامگیریی ناوچەکە دا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، شەوی ڕابردوو ٢١ لەسەر ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٦، بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کراوەتە ئامانج:
• ئامراز: هێرشەکە لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە.

• ئەنجامدەران: وەزارەتی پێشمەرگە هێرشەکەی خستە ئەستۆی "تاقمە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان".

• ئامانج: وەزارەت جەختی کردەوە کە مەبەست لەم کردەوە تێکدەرانەیە، تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە لەم قۆناغە هەستیارەدا.

وەزارەتی پێشمەرگە وێڕای ئیدانەکردنی توندی پەلامارەکە، پەیامێکی ئاراستەی حکومەتی فیدراڵ کرد و ڕایگەیاند:
"داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین، سنوورێکی کۆتایی بۆ ئەم دەستدرێژییە بێپاساوانە دابنێت کە بەردەوام دەکرێنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە."

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە گشتی لەبەردەم قۆناغێکی "هەستیار و ئاڵۆزدایە"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو گرژییە سەربازییانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە عێراق و ناوچەکە سەریان هەڵداوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP