هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، سەرەخۆشیی وڵاتەکەی بۆ کوژرانی ڕێبەری باڵای ئێران دەربڕی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئاداری 2026، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس عەراقچی ئەنجام دا.
لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەرەوەی تورکیا پرسە و سەرەخۆشیی بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی لە هێرشەکەی ئەمەریکا و ئیسرائیلدا دەربڕی.
هاوکات هاکان فیدان لەلایەن هاوتا ئێرانییەکەیەوە لە وردەکاری و دوایین پێشهاتەکانی دوای هێرشە سەربازییەکەی سەر ئێران ئاگادار کرایەوە.
لای خۆیەوە عەباس عەراقچی، هێرشەکەی واشنتن و تەلئەبیبی بە تاوانێکی دڕندانە و کوشتنی ڕێبەری وڵاتەکەشی بە کارێکی ترسنۆکانە وەسف کرد.
لە کۆتاییدا وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەسەر ئیرادەی قایم و بڕیاری بەهێزی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەرگریکردن لە خاک و سەروەریی ئێران.