هەرێم نیوز
ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ مەسعود پزیشکیان و گەلی ئێران، بە توندی سەرکۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانی کرد. پوتن ئەم هێرشەی بە "تاوانێکی قێزەون" ناوبرد کە هەموو پێوەرەکانی ئەخلاقی مرۆڤایەتی و یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە.
مۆسکۆ: خامنەیی دەوڵەتمەدارێکی هەڵکەوتوو بوو
سەرۆکی ڕوسیا لە پەیامەکەیدا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی مێژوویی خامنەیی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ و ڕایگەیاند: "ئایەتوڵا خامنەیی وەک دەوڵەتمەدارێکی هەڵکەوتوو یاد دەکرێتەوە کە بەشدارییەکی گەورەی هەبوو لە گەیاندنی پەیوەندییەکانی ڕوسیا و ئێران بۆ ئاستی هاوکاریی ستراتیژیی هەمەلایەنە." پوتن پێیوایە ئەم کردەوەیەی ئەمریکا و ئیسرائیل پاشەکشەیەکی گەورەیە بۆ ئاسایشی جیهانی.
وردەکاریی هێرشەکە: ٣٠ بۆمب بۆ یەک ئامانج
بەپێی ڕاپۆرتێکی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، هێرشەکە بە هەماهەنگییەکی هەواڵگریی یەکجار ورد لە نێوان واشنتن و تەلئەبیب ئەنجامدراوە. فڕۆکە جەنگییەکان لە ڕۆژێکی ڕووناکدا ٣٠ بۆمبیان ئاراستەی ئەو شوێنە کردووە کە خامنەیی و سەرکردە باڵاکانی تێدا بووە. هەواڵگریی ئیسرائیل ئاشکرای کردووە کە "ئەو ڕۆژەی لە مێژ بوو چاوەڕێمان دەکرد، بەیانی دوێنێ شەممە بوو."