هەرێم نیوز
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند ، کۆمسیۆن بەرپرسیار نییە لە پێدانی پشوو بە قوتابخانەکان، بەڵکو ئەوە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیراندایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە29ی 10ی 2025 ، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کردووە بۆ ئەوەی لە 5ـی مانگی داهاتوودا تا 13ـی مانگ، ژمارەیەك لە قوتابخانەکانی لێ وەربگرێت بۆ ئەوەی وەك بنكەی دەنگدان بەكاربهێندرێن.
وتیشی، کۆمیسیۆن وەزارەتی پەروەردەی ئاگاداركردووەتەوە کە پێویستی بە ژمارەیەک قوتابخانەیە نەوەك هەموویان و لە دەسەڵاتیاندا نییە پشووی فەرمی لە قوتابخانەکاندا رابگەیەنێت بەڵکو بابەتەکە تایبەتە بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
هەروەها، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەکردووە، کە پشووی هەڵبژاردن لە سەرەتادا هەینی تا سێشەممە دەبێت، واتە بۆ ماوەی پێنج رۆژ و ئەگەری درێژكردنەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەكی تەواو لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدایە.