دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

سبەی لە پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمییە

هەرێم نیوز

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، سبەی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەوە پشووی فەرمییە.

ڕۆژی چوارشەممە، نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند: بەبۆنەی بەڕێوەچوونی "فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە" و بە مەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان لەو بۆنە گرنگەدا، سبەی پێنجشەممە، 30ـی تشرینی یەکەم لە سەرجەم دامودەزگاکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمییە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم پشووە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران  و مامۆستایان تا بەشداری لەم چالاکییە کولتووری و ئابوورییە گرنگەی شارەکەیاندا بکەن.

لایخۆشیەوە لینژەی ئەمنی هەڵەبجەوە هەشت ڕێنمایی بۆ هاووڵاتیان و میوانانی فێستیڤاڵەکە بڵاوکردەوە و داوای لێکردن پێیانەوە پابەند بن.
ئەمەش ڕێنماییەکانە:



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP