دواین هەواڵ

ئابوری‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی سامانەسروشتییەکان: لە ئێستادا چوار ملیۆن بەرمیل نەوت لە کۆگاکانی بەندەری جەیهان عەمبار کراوە

هەرێم نیوز

وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوان پابەندن بەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغداد بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم کردویانە و دەشڵێت، لە ئێستادا چوار ملیۆن بەرمیل نەوت لە کۆگاکانی بەندەری جەیهان عەمبار کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم پێشوازی لە کونسوڵی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئەوەش هاتووە: لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتی ڕێککەوتنی سێ لایەنەی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای سۆمۆی بەرز نرخاند.

باس لەوەشکراوە: وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕۆڵی حکومەتی فەرەنسای لە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت گرنگ نرخاند و پابەندبوونی وەزارەتی بە ڕێککەوتنەکە دووپات کردەوە کە لە کاتی ئێستادا چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لە کۆکاگانی بەندەری جەیهان ئەمبار و بەبازاڕکراون و پەیوەندیی و هەماهەنگی باش لە نێوان هەردوو وەزارەتدا هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP