دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی و گلێن مایڵز، کێشەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندیی دوولایەنە، کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە گلێن مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە کۆبوونوەدا ، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و کێشەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیانە و دوور لە توندوتیژی و پێشێلکاری .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP