هەرێم نیوز
بنکەی فڕۆکەوانیی عەین ئەلئەسەد کە هێزە ئەمریکییەکانی تێدا جێگیرن، هاوکات لەگەڵ فڕینی چڕی هێلیكۆپتەر و فڕۆكە بێفڕۆکەوانەکان، بە شێوەیەکی لەناکاو دەروازە سەرەکییەکانی داخستووە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممە، ماڵپه‌ڕى بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، به‌شێوه‌یه‌كى له‌ناكاو بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار ده‌روازه‌كانى داخراون و به چڕیش هه‌لیكۆپته‌ر و درۆن ده‌فڕن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بە ماڵپەرەکەی راگەیاندوە، "ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كیى بنكه‌كه كه له رۆژئاواى شارى ئه‌نباره، به‌شێوه‌یه‌كى ناكاو داخراون، هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌پاچى و ژماره‌یه‌كى زۆر درۆنى مامناوه‌ند به ئاسمانه‌وه ده‌فڕن".
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت، "تا ئێسته لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان روونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مانۆره‌كانى ناو بنكه سه‌ربازییه‌كه نه‌داوه، ئاخۆ مه‌شقه یان رووداوێكى له‌ناكاو رووى داوه". ئه‌و سه‌رچاوه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه هیچ سه‌ربازێكى زیاتر به‌ده‌ورى بنكه‌كه بڵاویان پێ نه‌كراوه و زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه‌یش لێى نه‌داوه. له‌وانه‌یشه جووڵه‌كه بۆ مه‌شقێكى سنووردار بێت.
بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د كه ده‌كه‌وێته سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار له رۆژئاواى عێراق، به گه‌وره‌ترین بنكه‌ى سه‌ربازیى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت له عێراقدا.