دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

چەند وێنەیەک ئاشکرایی دەکات ئێران کارکردنی لە وێستگە ئەتۆمییەکان دەستپێکردووەتەوە

هەرێم نیوز

بەگوێرەی چەند وێنەیەکی مانگە دەستکردەکان دەردەکەوێت کە ئێران کارکردنی لە چەند وێستگەیەکی ئەتۆمیی وڵاتەکەی دەستپێکردووەتەوە.

وێنەکان هەروەها ژمارەیەک ئامێر و ئۆتۆمۆبێلی گەورە نیشان دەدەن کە لە شوێنەکە کار دەکەن.

 وێنەکانی مانگە دەستکردەکان لە نێوان کۆتایی مانگی ئەیلوول و سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا گیراون و ئەوە نیشان دەدەن کە ئێران دەستی کردووە بە خاوێنکردنەوەی دوو تۆنێلی دەروازەی چوونە ژوورەوە بۆ ناو وێستگەیەکی ئەتۆمیی لە ئەسفەهان. 

ئەمەش لە کاتێکدایە،  لە شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئەمریکا هێرشێکی مووشەکی کردە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران و ڕایگەیاند توانیویەتی وێستگەکان لە ناو ببات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP