دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ و پوتین بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا کۆدەبنەوە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا کۆدەبێتەوە، ئەمەش لە هەوڵێکدایە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.

بڕیارە کۆبوونەوەکە لە شاری بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بەڕێوەبچێت، هەرچەندە تا ئێستا وادەی وردی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە.

ترەمپ کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ پوتین قسەی کرد، وتی گفتوگۆکە "پێشکەوتنی باش"ی بەدەستهێناوە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا.

هەروەها بڕیارە پێش ئەوەی لەگەڵ پوتین کۆببێتەوە، لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆشکی سپی کۆببێتەوە.

لەم چوارچێوەیەدا ترەمپ بیر لە فرۆشتنی مووشەکی کروز تۆماهۆک دەکاتەوە بە ئۆکرانیا بۆ زیادکردنی تواناکانی ئۆپەراسیۆنی کیێڤ بۆ لێدانی قووڵایی خاکی ڕووسیا و هاندانی پوتین بۆ قسەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ زێلێنسکی.

ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانی ترەمپ بۆ فشارخستنە سەر ڕووسیا و خێراکردنی دانوستانەکانی ئاشتی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP