هەرێم نیوز
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ لەلایەن حـ.ـەمـ.ـاسەوە، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە "پلانێکی تۆکمە" بۆ شکستی تەواوەتی ئەو بزووتنەوەیە لە کەرتی غەززە ئامادە بکەن.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، پێویستە حـ.ـەمـ.ـاس ڕۆڵی خۆی بەپێی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکات و هەموو هەوڵێکی پێویست بۆ گەڕانەوەی بارمتە کوژراوەکان بخاتەگەڕ.
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ بە سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاند، ئەگەر حـ.ـەمـ.ـاس پابەند نەبێت بە مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ڕەنگە ڕێگە بە ئیسرائیل بدات ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەستپێبکاتەوە.
لایخۆیەوە، بزووتنەوەی حـ.ـەمـ.ـاس ڕایگەیاند، کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستدا هەموو ئەو بارمتە و لاشەی تا ئێستا توانیویەتی بیدۆزێتەوە ڕادەستی بکات و پابەندە بە "هەموو ئەو شتانەی کە لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیلدا لەسەری ڕێککەوتبوون".
ڕێکخراوی بەریتانی چاتام هاوس ستایشی دەستکەوتی ترەمپی کرد لە دەڵاڵیکردنی ئاگربەست لە غەززە بەڵام هۆشداریدا لەوەی بەبێ دیپلۆماسییەکی کاریگەر، "ئێرانێکی گۆشەگیر و بریندار" دەتوانێت ئاشتی درێژخایەن لەناوببات.