دواین هەواڵ

ئابوری‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

دوو هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەكرێت

هەرێم نیوز

بڕیارە سبەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست پێ‌ بكاتەوە، سەرەتاش لە شارەدێی رزگاری دوو هەزار فەرمانبەر دەبن بە خاوەنی زەوی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، سبەی نزیكەی 2 هەزار پارچە زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕزگاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دابەش دەكرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی مەرج و ڕێنماییەكان دەیانگرێتە، دەبنە خاوەن زەویی خۆیان و لە بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن.

هەرچی زەوییەكانی سەنتەری شاری هەولێرە، پێش ئەنجامدانی دەنگدان دابەش دەكرێت و كۆی گشتیی زەوییەكان زیاتر لە 40 هەزار پارچە زەوی دەبێت كە لەو ماوەیە دابەش دەكرێن.

27ی ئایاری ساڵی رابردوو مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون، قۆناغی یەكەمی پرۆسەكە لە زاخۆ و گەرمیانەوە دەستی پێ كرد، دواتر هەولێر و سلێمانی گرتەوە كە هەر پارچە زەوییەك 200 مەترە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP