هەرێم نیوز
سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند، له به‌یانی ئه‌مڕۆوه تا پاشنیوه‌ڕۆ، 53 فه‌ڵه‌ستینی به‌هۆی سوپای ئیسرائیله‌وه كوژراون كه 37 كه‌سیان له شاری غه‌ززه بون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌ززه، 28 ته‌رم له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شیفا، 15 ته‌رمی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی، سێ ته‌رم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی عه‌وده، چوار ته‌رمیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌قسا، سێ ته‌رمی دیكه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ناسڕ گواسترونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ده‌یان كه‌سیش برینداربون كه تا ئێستا ژماره‌كه‌یان نه‌زانراوه و به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر شوێنه‌كانیشیان، تیمه‌كانی فریاگوزاری نه‌یانتوانیوه بچن به‌هانایانه‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه تۆماركردنی سێ حاڵه‌تی مردنی دیكه‌ی به‌هۆی برسێتی و به‌دخۆراكی له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا ڕاگه‌یاند كه منداڵێكیان تێدایه، به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی مردن به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه گه‌یشته 428 كه‌س كه 146 كه‌سیان منداڵ بون.