هەرێم نیوز
وەزیری خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاند، ژمارەی كۆلێژەكانی (ژیریی دەستكرد) لە زانكۆ حكومی و ئەهلییەكانی عێراق گەیشتووەتە 10 كۆلێژ. دەشڵێت، ئامانجی سەرەكی لە كردنەوەی ئەو كۆلێژانە، كردنەوەی ئاسۆیە بەڕووی بازاڕی كاردا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی 9ی 2025، نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵ کاری چڕ و پڕی وەزاریدا، توانیویەتی رێگایەکی جیاواز لەسەر بنەمای ستانداردی کوالیتی و توێژینەوەی زانستی تایبەتمەند دروست بکات، ئەمەش زانکۆکانمان وەک هاوبەش لە سیستەمی خوێندنی باڵای جیهانیدا جێگیرکردووە.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی كۆلێژەكانی (ژیریی دەستكرد) لە زانكۆ حكومی و ئەهلییەكانی عێراق گەیشتووەتە ١٠ كۆلێژ، ئامانجی سەرەكی لە كردنەوەی كۆلێژەكانی زیرەکی دەستكردیش، كردنەوەی ئاسۆیە بەڕووی بازاڕی كاردا.