دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی کارەبا تاقیکردنەوەی فشار لەسەر تۆڕی کارەبای سلێمانی ئەنجام دەدات

هەرێم نیوز 

وەزارەتی کارەبا تاقیکردنەوەی فشار لەسەر تۆڕی کارەبای سلێمانی ئەنجام دەدات و دەڵێت لە رۆژانی 10 و 11ـی ئەیلوول ئەگەری پچڕانی کارەبای نیشتیمانی هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا هەڵمەتێکی گەورەی پشکنین و تاقیکردنەوەی فشار بۆ سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات، ئەم هەنگاوە دێت لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەت بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری کارەبا و دیاریکردنی کێشە تەکنیکییەکان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، تاقیکردنەوەکە هەردوو ناوچەی ناوەوە و دەرەوەی پڕۆژەی ڕووناکی لەخۆدەگرێتەوە، ئامانج لەم تاقیکردنەوە ڕۆتینییە دیاریکردنی خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە لە شارەکەدا. تاقیکردنەوەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان لەم ماوەیەدا کارەبای بەردەوامیان دەبێت.

وەزارەتی کارەبا داوا لە هاوڵاتیانی سلێمانی دەکات ئاگاداری ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا بن لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا، ئەم تاقیکردنەوەیە لە ڕۆژانی 10 و 11ی ئەیلوول لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP