هەرێم نیوز
ئەپیکور سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی ڕۆژانی 15 و 16ـێ ئەم مانگە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان هەرێمی کوردستان دەکەن
هەروەها گوتووشیهتی: ئەو هێرشانە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتی و ژیانی کارمەندەکانمان لە کێڵگە نەوتییەکان، هاوکات زیانێکی زۆر بە دامەزراوەکانیش دەگەیهنێت.
مایڵز کاگینز باسی لەوەش کردووە، هێرشەکان بووەتە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ژمارەیەک کێڵگەی نەوتی ههرێمی كوردستان، تەنانەت ئەو کێڵگانەی هێرشیان نەکراوەتەوە سەر، بە شێوەیەک بهرههمهێنانی 200 ههزار بهرمیل لهو كێڵگانه وهستاوه.
گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان دووپاتیشی کردەوە، کۆمپانیاکانی سەر بە کۆمەڵەکە، پابەندن بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە زووترین کات. جەختیشی کردەوە هەر کە هەولێر و بەغدا گەیشتنە ڕێککەوتن، ئامادەنە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە نەوت هەناردە بکەن.