هەرێم نیوز
كۆمپانیای DNO بەشێوەیەكی كاتی بەرهەمهێنانی نەوتی لە دوو كێڵگەی زاخۆ ڕاگرت و رایدەگەیەنێت، دوای خەمڵاندنی زیانەكان، دەست بە بەرهەمهێنان دەكەینەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمپانیای DNO ـی نەرویجی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕای گەیاند، بەهۆی ئەو هێرشە درۆنییانەی كراونەتە سەر هەردوو كێڵگەی نەوتی تاوكێ و پێشخاپوور، بەرهەمهێنانی نەوتیان بەشێوەیەكی كاتی لەو دوو كێڵگەیە ڕاگرتووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەكەی ئەو كۆمپانیایە، یەكێك لە تەقینەوەكان، لە كۆگەیەكی نەوتی بچووكی كێڵگەی تاوكێ و ئەوەی تریشیان لە دامەزراوەكانی بەرهەمهێنان بووە لە كێڵگەی پێشخاپوور.
كۆمپانیاكە دووپاتیشی كردووەتەوە، هیچ زیانێكی گیانی بەر ستافی كاركردنیان لەو دوو كێڵگەیە نەگەیشتووە، ئێستە سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن و دوای تەواوبوونی خەمڵاندنی زیانەكان، دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت دەكەنەوە.
کۆمپانیای DNOی نەرویجی دهڵێت، له ئێستادا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن و دوای تەواوبونی خەمڵاندنی زیانەکان، دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت دەکەنەوە.
دژەتیرۆری کوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتژمێرەکانی 6:00 و 6:15 لە ڕێگەی دو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
ئاماژهی بهوهشكردوه، هەروەها لە کاتژمێر 7:00 لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، جگە لە زیانی ماددی کە بە کێڵگەکان کەوتن، هیچ زیانی گیانییان لێ نەکەوتەوە.