دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

کۆبوونەوەی سوودانی و بافڵ تاڵەبانی لەسەر پرسی مووچە کۆتایی هات

هەرێم نیوز
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانى کوردستان دەکات.

 نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی کۆمەڵێک پرس و دۆسیەی نیشتیمانی کرا، هەروەها باس لە پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق و مووچەی فەرمانبەرانی کرا.

باسی لەوەشکرد، گرنگی هەماهەنگی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە گوێرەی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەم بارەیەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە بەشێکی تری دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرا، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

باسی لەوەشکرد، پێویستە ئەنجامەکانی گوزارشت لە خواستی ڕاستەقینەی گەلی عێراق بکات، ئەمەش لە ڕێگەی هەڵبژاردنی نوێنەرانیانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP