دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لە پارێزگای سوەیدا قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

هەرێم نیوز

دوای روداوە خوێناوییەكان لە پارێزگای سوەیدا لە سوریا، فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگاكە قەدەغەی هاتوچۆی تا كاتێكی نادیار راگەیاند.

فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی سوەیدا رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لە سەعات 8ی بەیانییەوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تا كاتێكی نادیار بەردەوام دەبێت، داواشی لە دانیشتووانی شارەكە كردووە لە ماڵەكانیان بمێننەوە، جەختیشیكردەوە، نابێت ئەو چەكدارانەی لە دەرەوەی یاسان بینا و شوێنی نیشتەجێبوون وەك بەرەی روبەڕوبوونەوە بەكاربهێنن.

وەزارەتی بەرگری سوریاش رایگەیاند، سوپا بەدوای ئەو كەسانەوەیە كە لە دەرەوەی یاسان و هەوڵی هەڵاتن دەدەن.

ئێوارەی دوو شەممەش هێزەكانی سوریا گەیشتنە سوەیدا كە زۆرینەی دانیشتووانەكەی دروزن، دوای ئەوەی بەهۆی پێكدادانی گروپە چەكدارەكانەوە لەو پارێزگایە نزیكەی 100 كەس كوژران، ئیسرائیلیش جەختیكردەوە، بە بۆردوومانكردنی تانكی سوریا دەستوەردانی لە رەوشەكە كردووە و هۆشداریشیدا لە بەئامانجكردنی دروزەكان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP