دواین هەواڵ

ئابوری‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: ئەم جۆرە هێرشانە شەرمەزار دەکەین

هەرێم نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند، ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکات.

 وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر گێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە ڕایگەیاند، ئێوارەی رۆژی دووشەممە (14)ی تەمووزی 2025 لە كاتژمێر 8:20 و 8:25 لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر. 

باسی لەوەشکرد، هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە. 

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP