دواین هەواڵ

ئابوری‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

شێروان دووبەردانی: کێشەی مووچە چارەسەر نەكرێت هەڵوێستمان دەبێت

هەرێم نیوز
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، تاوەكو یەك هەفتەی دیكە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرنەكرێت هەڵوێستمان دەبێت.

 شیروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دواخستنی فەرمانسالاریی دادگای فیدراڵیی عێراق پەیامێكی ناڕاستەوخۆیە كە ناتوانن مووچە بنێرن.

گووتی، دواخستنی دانیشتنەكە هیچ یاسایی نییە و كۆتا وادەی چاوەڕوانیمان یەك هەفتەی دیكەیە و ئەگەر تاوەكو ئەو كاتە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چارەسەرنەكرێت، هەڵوێستمان دەبێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP