دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ژمارەی کوژراوانی شەڕەکەی سوەیدای سووریا گەیشتە 64

هەرێم نیوز 

نزیکەی 48 کاتژمێرە شەڕی ناوخۆیی لە پارێزگای سوەیدای سووریا بەردەوامە. شەڕەکە لە ئێوارەی رۆژی شەممە دەستیپپێکرد و تاوەکو ئێستا 64 کەس کوژراون.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە شەڕەکەدا 64 کەس کوژراون. 
 
ئاماری قوربانییەکان، بەپێی روانگەی سووری بەمجۆرەیە:
 
64 کوژراو.
48 کوژراو لە دروزەکانی سوەیدا کە دوو منداڵ و ژنێکیان تێدایە.
10 کوژراو لە دەشتەکی (بەدەوی)یەکان.
6 کوژراو لە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری.
دەیان بریندار کە ژن و منداڵیان تێدایە.
 
هۆکاری سەرهەڵدانی شەڕەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە گەنجێکی دروز بە ناوی فەزڵوڵڵا دەوارە، رۆژی شەممە لەسەر رێگەی دیمەشق - سوەیدا، لەلایەن گرووپێکی دەشتەکییەکانەوە دەڕفێنرێت و ئۆتۆمبێل و پارەی لێدەسێنن. بە وتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی سوەیدا، گەنجەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەستبەسەر بووە و رووبەڕووی سووکایەتی و جنێودان بووەتەوە. دواتر ئازاد کراوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ سوەیدا.
 
ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی دروزەکان و ئەوانیش لە بەرامبەردا هەوڵی دەستگیرکردن و رفاندنی ئەندامانی هێزە دەشتەکییەکانیان دا و لە ئەنجامدا شەڕ سەریهەڵدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP