دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

هه‌سه‌ده‌ هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ڕوداوه‌كانی سوه‌یدا ڕاگه‌یاند

هەرێم نیوز

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ڕایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی هێرش و په‌لاماره‌ بەردەوامەکان دەکەن کە گوند و شارۆچکەکانی پارێزگای سوه‌یدا دەکەنە ئامانج، ده‌شڵێت، "هێرشە دوبارەبوەکانی سەر گەلەکەمان لە سوه‌یدا و ئەو هەراسانکارییە بەردەوامەی ڕوبەڕوی هاوڵاتیان دەبێتەوە، جێگای نیگەرانییە".

ئەمڕۆ دووشەممە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە هێرشى سەر گوند و شارۆچکەکان لە پارێزگای سوەیدا دەڵێت:
ئیدانەی هێرش و دوژمنكارییە بەردەوامەکان دەکەین، کە گوند و شارۆچکەکانی پارێزگای سوەیدا دەکەنە ئامانج و، بووەتە هۆی لەدەستدانی گیانی چەندين كەس و سوتاندن و تاڵانکردنی دەیان ماڵ و کێڵگەی هاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشە دووبارەبوەکانی سەر گەلەکەمان لە سوەیداو ئەو هەراسانکارییە بەردەوامەی روبەڕوی ژیان و ئازادیی هاتوچۆو ئیرادەیان دەبێتەوە، جێگای نیگەرانی ئێمەیەو، نشوستی هیوا و خواستی سورییەکان نیشان دەدەن.

راشیگەیاند: ئێمە داوا دەکەین کۆتایی بەو هێرشانە بهێنرێت و زامنی دووبارە نەبونەوەیان بكرێت، هەروەها دەرفەتی تەواو بدرێت بە دەستپێشخەرییە نیشتمانییەکان بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان، بە شێوەیەک کە لەگەڵ خواستەکانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریادا بگونجێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP