دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

قوباد تاڵەبانی: بەغدا هەر جارەو داواکارییەکی هەیە

هەرێم نیوز 

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەوەی ئێستا لەسەر مێزی گفتوگۆیە قبوڵ بكرێت هەرێمی كوردستان بچووك دەكاتەوە، ده‌شڵێت، بەغدا هەرجارە و داواکارییەکی هەیە. 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ یەكێك لە میدیاكانی، باس لە ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دەكات و ئاماژە بەوە دەدات، ئەوەی ئێستا لەسەر مێزی گفتوگۆی نێوان هەردوولایە، لێدانە لە قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان.

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەشڵێت، دەبێت بگەینە ڕێككەوتنێك كە قابیلی جێبەجێكردن بێت، هەروەها نابێت ڕێككەوتنەكە دەستكاری بكەن و هەر جارێك داوای شتێك بكەن، ڕۆژێك داوای خاڵە سنوورییەكان دەكەن، ڕۆژێكی دیكە فڕۆكەخانە و تا وای لێدێت ڕۆژێك چاو دەكەینەوە هەرێمی كوردستان نەماوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP