هەرێم نیوز
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و بڕیاری ناردنی مووچە نەدرا، بەڵام بڕیار درا لیژنەیەک دروست بکرێت بۆ پرسی موچە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکە بڕیاری ناردنی مووچە نەدرا، بەڵام بڕیار درا لیژنەیەک دروست بکرێت، 5 وەزارەتی حکومەتی عێراق: پاندانان، دارایی، تەندروستی و خوێندنی باڵا لەنێو لیژنەکە دەبن و لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەونە گفتوگۆ بۆ قسەکردن لەسەر ئەو رەشنووسەی ئامادە کراوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم لیژنەیە لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن و هەردوو رەشنووسە، کامەی رێککەوتنی لەسەر کرا، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی حکومەتی عێراق رێکدەخرێت بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکان بدرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەمە 8ی 7ی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سهرهڕای ئهوهی بڕگهی موچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان له كارنامهی كۆبونهوهی ئهمڕۆدا نهبوه، بهڵام دواجار بۆ كۆبونهوهكه زیادكراوه و تاوتوێی موچه و دانوستانهكانی نێوان شاندی بهغدا و ههولێر کرا.