هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر 42 هه‌زار كه‌س بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.
مه‌ریوان حاكم هادی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، بە میدیای فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر كه شاره‌وانیی هه‌موو قه‌زا و ناحیه و كۆمه‌ڵگه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه، 42 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ره‌زامه‌ندیی وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه و ناوه‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاره‌وانییه‌كان، له‌وانه‌یه ناوی دیكه‌ش هێشتا ته‌واو نه‌كرابێت و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی بگه‌ڕێنه‌وه.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێمه زه‌ویمان له سنووری هه‌ژده شاره‌وانی ئاماده كردووه و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌ویی فه‌رمانبه‌ران بكرێت، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك کە ره‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌بێت، سوودمه‌ند ده‌بێت له وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی.
باسی لەوەش کردووە، ئه‌و زه‌ویانه‌ی دابه‌ش ده‌كرێن كارتی زانیاری كراوه‌ته بنه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سه و له شوێنی خۆی سوودمه‌ند بێت له وه‌رگرتنی زه‌وی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كارتی زانیاریی فه‌رمانبه‌ره‌كه له كوێ بێت، هه‌ر له‌و سنووره لە وەرگرتنی زەوی سوودمه‌ند ده‌بێت.