هەرێم نیوز
ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو هاندەرانی لیڤەرپوڵەوە کە بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی سەرکەوتنی تیپەکە لە پریمەرلیگ ڕژانە سەر شەقامەکان و زیاتر لە 45 کەس بریندار بوون. پۆلیس دەڵێت تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و ئەوەش ڕووداوێکی تیرۆریستی نەبووە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس و خزمەتگوزاری ئەمبولانس، 27 بریندار گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و نزیکەی 20 کەسی دیکە کە بریندار بوون لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەر کراون.
چوار لەو بریندارانەی ڕەوانەی نەخۆشخانەکە کراون منداڵ بوون و بەرپرسانیش دەڵێن باری تەندروستی منداڵێک و کەسێکی پێگەیشتوو ناجێگیرە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، "پیاوێکی سپی پێستی بەریتانی تەمەن 53 ساڵ و خەڵکی ناوچەی لیڤەرپوول"یان دەستگیرکردووە کە پێدەچێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی هێرشبەرەکە بێت.
ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ئۆتۆمبێلەکە خۆی بەناو هەواداراندا دەکات،
کاتێک دواجار ئۆتۆمبێلەکە وەستا، هەوادارانیش بەپەلە هاتنە سەری و دەستیان کرد بە شکاندنی پەنجەرەکانی ئۆتۆمبێلەکەی؛ ئەفسەرانی پۆلیس دەستوەردانیان کرد بۆ ئەوەی قەرەباڵغییەکە نەگاتە دەستی شۆفێرەکە.