دواین هەواڵ

ئابوری‌

 07/05/2025

یەکەم تاکسی گۆڕدرا بە هایبرێد

هەرێم نیوز
هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ یەکەمین شۆفێری تاکسی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی گۆڕی بۆ ئۆتۆمبێلی هایبرێد".

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: "ژێر ڕۆشنایی بڕیارەکەی وەزارەتی ناو خۆ بۆ تۆمار کردنی تەکسی مۆدێل نوێ، ئەمڕۆ یەکەم شوفێری تەکسی بەناوی (کارزان جلال) ئۆتۆمبێلەکەی خۆی گۆڕی بۆ ئۆتۆمبێلی هایبرێد".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوەخۆ لە بەرژەندی شوفێرانی تەکسی و هاوڵاتیان دایە هەروەها ئەم بڕیارە دۆستی ژینگەیە".

ئەوەشی خستەڕوو: "هەر شوفێرێکی تەکسی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت بە ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی یان هایبرێد ئەوە ڕسوماتی تۆمارکردن و ژینگەی لێ وەر ناگیرێت".

هاتووچۆی هەولێر لەبارەی پاراستنی ژینگەوە ئاشکراشیکرد: "ئەم بڕیارە لە پێناو پاراستنی ژینگە هانی شوفێران دەدات کە ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرێد بەکار بهێنن.".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP