دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 23/02/2025

پەشێوی یان فشاری دوای زەبری دەروونی چییە و نیشانەکانی کامانەن؟

دکتۆر دانیاڵ سعدی -دکتۆرا (بۆرد) لە نەخۆشییە دەروونیەکان

فشار یان پەشێوەی دوای زەبری دەروونی حاڵەتێکی توند و مەترسیدارە، کاتێک ڕوودەدات دوای ئەوەی کەسێك توشی ڕووداوێکی خامناک و ناڕەحەت دەبێت وەکو مردنی کەسێكی ئازیز، ڕووداوی سەیارە، جەنگ، تاوان ، ئەوا دوای ڕووداوەکە کەسەکە توشی پەشێوی دەروونی دەبێت و زۆرجار بە شێوەی دڵەوڕاوکێ و ترس و خەوزڕان دێتەوە بەردەمی کەسەکە

نیشانەکانی ئەم حاڵەتە دەگۆڕێت جاری وایە کەسەکە ڕووداوەکەی بیردەکەوێتەوە و ترس دەیدەگرێت ، هەڵوەسە دەکات، و زۆر بێتاقە دەبێت. جاری وایە دووردەکەوێتەوە لەوەی باسی ڕووداوەکە بکات ، دادەبڕێت لە چواردەور، تاقەتی ئیشی ڕۆژانەی نامێنێت، هەندیك جار توشی بێخەوی و توڕبون دەبێت و هەستیار دەبێت بۆ ڕوودانی ڕووداویتر تەنانەت تەرکیزیشی کەم دەبێتەوە.

هەندیک جار نەخۆشەکە هەست بە تاوان دەکات و سۆزداری کەم دەبێتەوە.

زۆر گرنگە ئەگەر کەسێک ئەو نیشانانەی هەبوو بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکات چونکە ئەم حاڵەتە چآرەسەر دەکرێت.
.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP