هەرێم نیوز
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا خۆپیشاندان دژی به رێكه‌وتننامه‌ی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران ڕێکخرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 16-12-2024، فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند: "ئه‌مڕۆ 16ی دیسه‌مبه‌ری 2024 هه‌رسێ ریكخراوی فیدراسیۆنی سه‌رسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی، ریكخراوی 17ی شوبات و ئه‌نجومه‌نی چالاكیه‌كانی كوردانی به‌ریتانیا به هاوبه‌شی خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تیان برده به‌رده‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانی".
ئاماژەی بەوەشکرد: "دژ به رێكه‌وتنامه‌ی ئه‌منی بوو كه مانگی رابردوو له‌نێوانی حكومه‌تی به‌ریتانیا و عیراق و هه‌رێم واژوو كرا و تایبه‌ته به مه‌سه‌له‌ی پێش‌گرتن به كۆچی نایاسایی له عێراق و هه‌رێمه‌وه بۆ به‌ریتانیا و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و هاوكاری یاسایی و ڕاده‌ستكردنی قاچاخچیه‌كان و ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه‌ی كه كه‌یسه‌كانیان ره‌فزبووه".
ده‌شڵێت: "خۆپیشانده‌ران دروشمی (نا بۆده‌ستگیركردنی په‌نابه‌ران، نا بۆ دیپۆرت، مافی په‌نابه‌ری مافی ئینسانه، ده‌ستهه‌ڵگرن له په‌نابه‌ران، نا بۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران بۆ عێراق، عێراق و كوردستان نائه‌منه)یان به زمانی ئینگلیزی ده‌وته‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو: “له‌م خۆپیشاندانه‌دا له‌لایه‌ن هه‌رسێ رێكخراوه‌كه و ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاوی داكۆكیكار له مافه‌كانی په‌نابه‌ران وتار پێشكه‌شكرا، له‌كۆتایدا بڕیاردرا یاداشتێكی هاوبه‌شی ناڕه‌زایه‌تی بدرێت به په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و پاشان مانگی داهاتوو زنجیره‌یه‌ك چالاكی تر بكرێت به‌پشتیوانی رێكخراوه‌كانی به‌رگریكار له مافه‌كانی په‌نابه‌ران و یه‌كێتی كرێكاریی و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی فشارخستنه‌سه‌ر حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه دژ به‌ژیانی په‌نابه‌ران و ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێ په‌نابه‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان له گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان".