هەرێم نیوز
ترەمپ باری لەناكاوی لە ناوچەی كیێر لە سنووری ویلایەتی تكساس راگەیاند.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تروس) رایگەیاند: ئەمڕۆ كارەساتێكی سروشتی گەورە لە ناوچەی كیێر لە ویلایەتی تێكساس روویداوە.
راشیگەیاند: پێویستە هاوكاری بەپەلە بگەیەنرێتە تیمی فریاگوزاریی ناوچەكە تا بە فەریای خەڵكە زیانلێكەوتووەكان ناوچەكە بكەون.
باسی لەوەشکرد: خێزانەكان لە دۆخێكی مەترسیداردان و خەڵكێكی زۆریش گیانی لەدەستداوە و زۆری دیكەش بێ سەروشوێنن.
بەگوێرەی دوایین ئاماری میدیاكانی ئەمریكا، بەهۆی ئەم لافاوە لە ناوچەی كیێر زیاتر لە 70 كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیكەش تا ئێستا بێ سەروشوێنن، هەروەها توانراوە نزیكەی هەزار كەس لە شوێنە مەترسیدارەكان رزگاربكرێن.