دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 26/09/2024

زیانەکانی کەمخەوی ...!!!

 ئا :دەریا 

١. کەم خەوی دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی سەرنج و بەئاگایی ، کاردەکاتە سەر دەروونت بە درێژایی رۆژەکە.

٢. رۆژەکە خەواڵوت دەکات و ناتوانیت چالاکییەکانی رۆژانەت بەباشی ئەنجامبدەیت.

٣. کار لە یادەورییەکانت دەکات، توانایی بیرکردنەوە، بیرهێنانەوە و پرۆسەکردنی زانیارییەکانت نامێنێت.

٤. توشی ڕاڕایی دەبێت، بەتایبەت لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا تووشی کێشەت دەکاتەوە،.

٥. کەمتر لە چالاکییەکاندا بەشداری دەکەیت یان راهێنان دەکەیت.

٦. زیاتر دووچاری رووداوەکانی هاتوچۆ دەبیت، بەهۆی ئەوەی خەواڵو دەبیت و توانای سەرنجدانت نامێنێت لەکاتی شۆفێریدا.

تەندروست بن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP