دواین هەواڵ

وەرزش‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

گۆڵکاری مۆندیالی 1990 کۆچی دوایی کرد

هەرێم نیوز
فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەک دا هەواڵی کۆچی دوایی سالڤادۆری سیکلاچی هێرشبەری ناوداری ئیتاڵیا و چەندان یانەی ئەو وڵاتەی بڵاو کردەوە کە ئەمڕۆ چوار شەممە لە تەمەنی 59 ساڵی دا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
سیکلاچی کە بە تۆتو ناسرا بوو بە تۆمار کردنی 6 گۆڵ لە مۆندیالی ئیتاڵیای ساڵی 1990 دا توانی خەڵاتی گۆڵکاری مۆندیال بە دەست بهێنێت و لە سەر ئاستی یانەکانیش لەگەڵ چەندان یانەی گەورە یاری کردووە دیارترینیان یۆڤینتۆس و ئینتەر بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP