هەرێم نیوز
وەزارەتی پەروەدە لینکێکی بۆ خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە، کە لە ڕێگەییەوە دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی وزاری بزانن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خوێندکارانی قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ڕێگەى ئەو لینکەی بڵاوکراوتەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی وزاری بزانن.
لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە دەكەینەوە كە لە رێگەی لینكێكەوە بەپێی پارێزگاكان دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوەی وزاری بزانن، بۆیە داوا لە قوتابیان دەكەین رۆژێك پێش ئەنجامدانی یەكەم تاقیكردنەوە كە لە رێكەوتی 17-8ـەوە كاتژمێر 7:30ی سەر لە بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە خوێندكاران سەردانی هۆڵەكانیان بكەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەكانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی ساڵی خوێندنی 2023-2024 خولی دوەم.
باس لەوەشكراوە، لەكاتی بونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی بابەتی ماوە بۆ خولی دوەم، پێویستە قوتابی بە زوترین كات سەردانی پەروەردەی خۆی بكات بۆ راستكردنەوەی زانیاریەكان.
قوتابیان دەتوانن لەڕێی ئەم لینكەوە شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوەی وزاری بزانن:-
https://tinyurl.com/Xol2024-2