دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

هێرشکرایە سەر کێڵگە نوتیەکانی زاخۆ و دهۆک

هەرێم نیوز

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگه‌یاند، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دواتریش هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ، هاوکات  هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک،

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەممووزی 2025، لە کاتژمێرەکانی 6:00 و 6:15، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە پێشخابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

هەروەها لە کاتژمێر 7:00 لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، جگە لە زیانی دارایی کە بە کێڵگەکان کەوتن، هیچ زیانی گیانییان لێ نەکەوتەوە.

هاوکات لە راگەیاندراوێکی دیکەدا دژەتیرۆری کوردستان، ریگەیاند: لە کاتژمێر 7:14، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP