دواین هەواڵ

ئابوری‌

 01/08/2024

وەزارەتی گەشتوگوزاری هەرێم: گرفتی موڵكە بەكرێدراوەكانمان چارەسەر کردووە

هەرێم نیوز 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، گرفتی موڵكە بەكرێدراوەكانیان چارەسەر کردووە. 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان "مەرج و ڕێكارەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی گرفتەكانی موڵكە بەكرێدراوەكان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار" پەسەند كرد كە دەبێتە هۆی ئاسانكاریی زیاتر بۆ ئەو خاوەنكارانەی كرێگرتەی موڵكی شارەوانین یان ئەوانەی دەیانەوێت لە داهاتوودا ببنە كرێگرتە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژی 28ی تەمووزی 2024، بە نووسراوی فەرمیی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە 752، گشتاندن بۆ دەستەی گەشتوگوزار و هەموو بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە تا ئەو مەرج و ڕێكارە نوێیانە پەیڕەو بكرێت كە ئامانج لێی چاسەرەكردنی گرفتە كەڵەكەبووەكانە كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دووچاری موڵكەكانی شارەوانی بووەتەوە و بەم ڕێكارە دەتواندرێت چارەسەری گرفتەكان بكرێت و كرێگرتەكان سوودمەند دەبن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP