دواین هەواڵ

ئابوری‌

 19/06/2024

نەرمین مەعروف: مووچەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو مسۆگەرە

هەرێم نیوز 

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم رایگەیاند، ”مووچەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو مسۆگەرە”، دەشڵێت، یەکەم ئەولەویەت بدرێت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، دووەمیش بریتی بوو لە چەسپاندنی دادپەوەری لەدابەشكردنی بودجەی وەبەرهێنان. 

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  بڕگەیەك لە پرۆژەیاسای بودجە جێگر کرا  كە لەدووخاڵ پێدێت، خاڵی یەكەم ئەوەیە لەهەر بڕەپارەیەك كە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت ئەولەویەت بدرێت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، خاڵی دووەمیش بریتی بوو لە چەسپاندنی دادپەوەری لەدابەشكردنی بودجەی وەبەرهێنان، لە بڕگەی (13)ی پرۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە. 

وتیشی، دادگای فیدراڵی بە پشت بەستن بەو بڕگەیەی پرۆژەیاسای بودجە سەرۆكوەزیرانی پابەند كردووە بەناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم كە بەدڵنیاییەوە پرۆژەیاسای بودجە بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش دەبێت، هاوكات پشكی هەرێم لە بودجەدا بە لە %12.67 دیاریكراوە، بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش وەكوو خۆی دەمێنێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP