دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

سەرچاوەیەک: شاندی هەرێم داوای خەرجکردنی مووچەیەکی بۆ ئەمڕۆ کردووە

هەرێم نیوز 

سەرچاوەیەک لە شاندی هەرێم لەبارەی ڕێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا رایگەیاند، یەکەم هەنگاوی رێککەوتنەکەی ئەوەیە هەفتەی داهاتو دەبایت هەرێم 240 ملیار دینار  وەک داهارتی ناوخۆی هەەدوو مانگی پێنج وشەو بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق و هەرچی زووە هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە کە بەپێی ڕێککەوتنەکە دەڵێت بەرهەمهێنانی رۆژ واتە ئەوەی بەردەستە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی 7ی 2025، سەرچاوەیەک لە شاندی دانوستانی هەرێم بەکەی بە میدیای گۆڕانی ڕایگه‌یاندووە، دوێنێ دەقی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و ناوەندیان بەو وردەکارییەی لەسەر رێککەوتبون بەپەسەندکراوی ئاراستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کرد لەبەغداد، ئەمرۆ کاتژمێر یەک ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی کۆدەبێتەوە، ئاماژەی بەوەشداوە؛ کۆبونەوەکە بەس بۆ ئەو پرسەیە چونکە هەفتانە ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.  

ئەوەشی خستوەتە رو، پیشبینی دەکرێت  ئەمرۆ  ڕێککەوتنەوە پەسەند بکرێت ،بەهۆی ئەوەی کە رۆژی پێنج شەمەیە لەبەر ڕێکارە ئیدارییەکان رەنگە خەرجکردن و گواستنەوە  پارە و دابەشکردنی
موچە بچێتە هەفتەی داهاتو.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، داوایان کردوە ئەمرۆ موچەی مانگی پێنج خەرج بکرێت بۆئەوەی هەرچی زوە لەرۆژانی هەینی وشەمە مووچەکە دابەشبکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP