دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/04/2024

عێراق لەبارەی چارەنووسی 3 مووچەی نەدراوی ساڵی رابردوو بڕیاریدا

هەرێم نیوز 

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دانەوەی مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردوو بە ئەرکی خۆیان نازانن.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەوەڵامی داواکاری مووچەی نەدراوی سێ مانگی ساڵی 2023ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئێمە پابەندین بەکارکردن بەیاسای بودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵی.

وتیشی، لە 25ی شوباتی 2024، لەگەڵ 25 پەرلەمانتاری دیکە داوای ئەو سێ مووچە نەدراوەمان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، بەپێی وەڵامەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، عێراق دانەوەی ئەو سێ مووچە بەئەرکی خۆی نازانێ.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجە کە بۆ ساڵەکانی (2023, 2024, 2025) لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند کراوە بە لەسەدا 12.6 جێگیر کراوە ئەوەش لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد، بەڵام بەغدا لە دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە لە پشکی هەرێم تەنها 3 گوژمەی 700 ملیار دیناریی ئەویش بەشێوەی قەرز بۆ هەرێم نارد. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP