دواین هەواڵ

ئابوری‌

 21/01/2024

هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە وەبەرهێناندا سلێمانی یەکەمی پارێزگاکانی عێراقە

هەرێم نیوز

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ساڵی رابردوو سلێمانی یەکەمی سەر ئاستی عێراق بووە لەبەرەوپێشچوون و پەرەسەندن، دەشڵێت، بە سەرمایەی زیاتر لە دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار ساڵی ڕابردوو مۆڵەت دراوەتە 53 پرۆژەی ھەمەجۆری وەبەرھێنەران.

ئەمڕۆ یەکشەمە، ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ساڵی 2023 وەبەرھێنەرانی سلێمانی خۆبەخشانە 116 ملیار دیناریان بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە تەرخانکردووە و بەوەش تەواوی کەرتەکانی وەک ئابووری و پیشەسازی لە سلێمانی بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ساڵی رابردوو سلێمانی یەکەمی سەر ئاستی عێراق بووە لەبەرەوپێشچوون و پەرەسەندن و بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراقیش، سلێمانی کەمترین رێژەی بێکاری تێدایە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی، سلێمانی لە دروستبوونییەوە تاوەکو 1930 یەک کیلۆمەتر و نیو دووجا رووبەری نیشتەجێبوونی تێدا بووە، ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2003 بووەتە 30 کیلۆمەتر دووجا، لە 2024 ئەو ژمارەیە بووەتە 470 کیلۆمەتر دووجا.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP