دواین هەواڵ

وەرزش‌

 05/01/2024

خۆزێ مۆرینیۆ: کاتێک فیلمی دیکۆمێنتارییەکەم دەبینی، تێدەگەیت کە من گەمژەم!

جۆزێ مۆرینیۆ ئاشکرایکرد کەی فیلمە دیکۆمێنتارییەکەی لە نێتفلێکس بڵاودەکرێتەوە، بەڕێوەبەری جیالۆرۆسیش پێشبینی دەکات ئەوانەی سەیری فیلمە دیکۆمێنتارییەکەی دەکەن دوای بینینی فیلمەکە بە "گەمژە" ناوی ببەن.

 ئاگادارتان دەکەمەوە کە فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر من لە نێتفلێکس دەبێت، دەربارەی ژیانی پیشەییم، لە پێنجشەممەوە دەستپێدەکات.  شتگەلێک هەیە تەنها لەوێدا باسکراون، بەهەر حاڵ پارەیەکی باشم پێدەدەن.  لە کاتی دروستکردنی ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییە، هێشتا گرێبەستم لەگەڵ یانەی ڕۆما واژۆ نەکردبوو.

کاتێک فیلمە دیکۆمێنتارییەکە دەکرێتەوە هەمووان دەڵێن بەڕاستی مۆرینهۆ گەمژەیە.  کاتێک پەیوەندییەکم لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی پورتوگالەوە پێگەیشت، یەکسەر بە سەرۆکی یانەکەم گوت.  کاتێک لە سعودیەوە پێشنیاریان بۆ کردم ،ڕاستەوخۆ خاوەنی یانەکەم ئاگادارکردەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP