دواین هەواڵ

ئابوری‌

 18/11/2023

مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی خانو و ئۆتۆمبێل دەکرێت بە دینار

هەرێم نیوز

جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، لە هەرێم مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانوبەرەو بەشێک لە کۆمپانیاکانی بواری ئۆتۆمبێل دەکرێت بە دینار.

نەوزاد غەفور جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی راشیگەیاند: بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە، لە بەشێكی دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و لە ناوخۆشدا لە جیاتی دۆلار باجی گومرگی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە بکرێت بە دینار.

لەبارەی ناوەڕۆکی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی، جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی وتی، وابڕیارە لە داهاتودا بەشێك لە كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل و كۆمپانیاكانی بواری وەبەرهێنان لەبرى دۆلار مامەڵە بە دینارەوە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ جێبەجێكردنی تەواوی ئەو بڕیارە دەبێت سەرجەم مامەڵە داراییە ناوخۆییەكان بە دینار بێت لە جیاتی دۆلار.

جێگریسەرۆكی ژوری بارزگانی سلێمانی، دەڵێت: "بڕیارەکە کاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەبێت."

ئەمەش لە کاتێکدا، لە عێراق کۆمپانیاکان ناچارکراون کە مامەڵەکانیان بە دینار بکەن. ئەم هەنگاوەش لەپێناو جێگیرکردنی نرخی دیناردایە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP