دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 11/11/2023

تەندروستی هەولێر و لیژنەی قایمقامیەت رێکاری یاسایی بەرامبەر چەند کەسێک لە مەیدانی ئاژەڵان دەگرێتەبەر

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمرۆ شەممە، دوای بڵاوبوونەوە کورتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە گوایە لە مەیدانی ئاژەڵان ئاژەڵی نەخۆش سەردەبڕدرێت و دەفرۆشرێتەوە بە هاوڵاتیان و بەتۆن دەبردرێن بۆ چێشتخانەکان.

‏‎ئاماژەی بەوەشداوە، تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک بە هەماهەنگی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر وپۆلیسی شارەوانی و نوێنەری ڤێتەرنەری
‏‎سەردانی مەیدانی ئاژەلانیان کرد بە مەبەستی پشکنین و بەدواداچوونی شوێنی ناوبراو و تەنها 4 ئاژەڵ سەربڕدرابوو و ئامادەکرابوو بۆ فرۆشتن ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی تەندروستییە کە دەبێت ئاژەڵ تەنها لە کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر سەرببردرێت بۆیە خاوەنەکەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەردا دەگیرێتە بەر.

راشیگەیاند:  تیمەکان دەستیان گرت بەسەر ئاژەڵە سەربراوەکان و ناردیان بۆ کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر بە مەبەستی پشکنین و دڵنیا بوونەوە لە تەندروستی ئاژەڵەکان
‏‎هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک بەردەوام لە پشکنین و بەدواداچووندان بۆ گۆشتفرۆش و چێشتخانەکان و ئەو شوێنانەی کە خواردنی تێدا پێشکەش دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە کوالیتی خواردنەکان و ڕێگری گرتن لە بڵاوبونەوەی هەر نەخۆشییەک.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP