د.هەڤاڵ محەمەد- پزیشکی پایەبڵندی هەناوی
وەرزش کردن،بەتایبەتی وەرزشە قورسەکان وەکو لەشجوانی و بەرزکردنەوەی کێشی قورس
بەرکەوتن و پێداکێشان(زۆرجار شین بوونەوەکە چەند ڕۆژێک لەدوای پێداکێشانەکەوە دەرئەکەوێت)
بوونی هەندێک جۆری نەخۆشی خوێن(بۆ نموونە کەمی پەڕەکانی خوێن مەین یان نا ڕێکی لە پڕۆتینەکانی خوێن مەین و دژە خوێن مەین)
بەتایبەتی ئەگەر شین بوونەوەکە لەگەڵیدا خوێن بەربوونی لوت و پوکی لەگەڵ بێت و چەند جارێک دووبارە ببێتەوە.
لاوازی پێست و خوێنبەرەکان لەکەسانی بەتەمەندا
هەندێک جۆری دەرمان ئەبنە هۆی شین بوونەوەی پێست
هەندێک نەخۆشی درێژخایەن وەکو نەخۆشییە درێژخایەنەکانی جگەر.
لەم حاڵەتانەدا پێویستە سەردانی پزیشك بکرێت:
ئەگەر شین بوونەوەی چەند جارێک دووبارە بووەوە
ئەگەر هەستی بەوە کردبێ کە لەکاتی بریندار بوونی ئاسایی درەنگ خوێنی دەوەستێتەوە
ئەگەر شین بوونەوەی پێست ڕاستەوخۆ لەدوای بەکارهێنانی دەرمانێکی دیاری کراوەوە پەیدا بوو
ئەگەر کەسێکی نزیکی ناو خێزانەکەی هەمان کێشەی شین بوونەوە یان زوو خوێن بەربوونی هەبوو.
ئەگەر کەسەکە نەخۆشی درێژخایەنی لەگەڵ بوو
هیوای لەشساغی بۆ هەموو لایەک