هەرێم نیوز
رۆژنامەی كۆمێرسانتی رووسی لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویكردەوە، دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا تا ئێستاش بە تۆمەتی رێكخستنی یاخیبونی چەكداری كار لەسەر دۆسێی لێكۆڵینەوە لە یڤگینی پریگۆژین، سەرۆكی گروپی ڤاگنەردا دەكات.
دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا دۆسێیەكی تاوانكاری دژی پریگۆژین لە 23ی حوزەیرانەوە كردوەتەوە، دوای ئەوەی چەكدارەكانی گروپی سەربازیی ڤاگنەر بەرەو مۆسكۆ پێشڕەوییان كرد لەدژی دەسەڵاتی رووسیا.
پێشتر دیمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كریملین گرنگترین خاڵەكانی رێككەوتنی نێوان ڤلادیمیًر پوتین سەرۆكی روسیا و ئەلێكساندەر لوكاشینكۆ سەرۆكی بیلاروسیای ئاشكر كرد، لە چوارچێوەی نێوەندگیری مینسك بۆ كۆتاییهێنان بە یاخیبوونی چەكداری ڤاگنەر.
لەو بارەیەوە پێسكۆڤ رایگەیاند"چەكدارانی ڤاگنەر كە بەشداری یاخیبوونەكەیان نەكردوەو، گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی بەرگری واژۆ دەكەن، چەكدارانی تر لێپێچینەوەیان لەگەڵدا ناكرێت.
لەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی (روسیا الیوم)، یڤگینی پریگۆژین، سەرۆكی گروپی سەربازی ڤاگنەر، دەچێتە بیلارووسیا و تۆمەتەكانی لەسەر هەڵدەگیرێت.