دواین هەواڵ

عێراق‌

 22/03/2023

نووسینگه‌ی سیستانی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی دیاریکرد

هەرێم نیوز

نووسینگه‌ی عەلی سیستانی رایگەیاند، سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ـی 3ی 2023، نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا بڵاوكرده‌وه‌، له‌كاتی خۆرئاوابوون له‌ 29ـی شه‌عباندا، له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشی مانگ بینراوه‌، بەوپێیەش سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌، یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ لیژنەی باڵای بینینی مانگی سەر بە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم، لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعـبانە و سبەی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزه‌. 

هەروەها، دوێنێ هەر یەکە لە وەقفی سوننه‌ی عێراق، وەزارەتی ئەوقافی قەتەر و سعوودییە  پێنجشەممەیان وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP