هەرێم نیوز
دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا زانا رەحمان بڕیاری دا دەست لە پۆستی قایمقامی قەزای پێنجوێن بکشێنێتەوە، ئەمڕۆ بەشێک لە خەڵکی پێنجوێن وەکو ناڕەزایی لەو بڕیارە چوونە پێش ماڵەکەی و داوایان کرد کە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی. ئەمرۆش زانا رەحمان رایگەیاند، "بە ناچاریی و لەسەر داوای ئەم خەڵکە، بەیانی دەست بە دەوام دەکەمەوە."
ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی ههینی 13ـی كانوونی دووهمی 2023، زانا رهحمان رهحیم، قایمقامی قهزای پێنجوێن، له راگهیهندراوێكدا دهستبهرداربوونی له پۆستهكهی راگهیاند و وتی، "دهست بەرداری پۆستی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن دەبم وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی و بەدەمەوە نەهاتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دابیننەکردنی خزمەتگوزارییەکانی سنووری قەزای پێنجوێن".
ههروهها له راگهیهندراوهكهدا زانا رهحمان ئاماژەی بەوەکرد، "بەداخەوە چەندین ساڵە لێپرسراوانی سەرووی خۆمان دەستەوستان بوون و نەیانتوانیوە ئاوڕێکی جددی لە سنوری قەزای پێنجوێن بدەنەوە و بودجە و خزمەتگوزاری پێویستی بۆ دابین بکەن ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەندین جار داواکاری پێنجوێنمان گەیاندووە پێیان".
دواتر زانا رەحمان داوای لێبوردی له دانیشتووانی قهزاكهی كردووه و نووسی: "لە هەر کەموکورتییەک لە کاروبارمدا هەبووبێت بمبوورن". بەڵام دواتر هاوڵاتیان و خۆپیشاندەران دژی داواکەی وەستانەوە و وتیان "نابێت دەست لە کاربکێشێتەوە."