دواین هەواڵ

جیهان‌

 23/12/2022

هاوسەرۆک و 13 بەرپرسی دەبەپە دەستبەسەرکران

هەرێم نیوز

لە نۆ شاری باکوری کوردستان پۆلیسی تورکیا ھەڵیکوتایە سەر بارەگاکانی سەرۆکی پارتی ھەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) و ھاوسەرۆکان و ١٣ بەرپرسی ئەو پارتەی دەستگیرکرد.

بەپێی میدیاکانی تورکیا، ھەریەکە لە کەسکین بایندر ھاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، خەیرەدین ئاڵتون و سەڤال گولمەز بەڕێوەبەرانی دەبەپەی ئامەد، زەکی ئیرمەز ھاوسەرۆکی دەبەپەی شڕنەخ لەلایەن پۆلیسەوە، لە چوارچێوەی دۆسیەی لێپرسینەوەی ئامەد دەستگیرکراون.

ھەروەھا شەنگول پۆڵات و ھارون ئوکتای ھاوسەرۆکانی دەبەپەی وان، ھەدیە ئەنمەک ھاوسەرۆکی دەبەپەی روحا، ئەتھەم ئونال و زولەیخا ئاسلان ھاوسەرۆکانی دەبەپەی دیلۆک، شەرەفەدین ئاسلان ھاوسەرۆکی دەبەپەی مێردین، بە گشتی ١٤ کەس دەستگیرکران.

لە ئاگری و ئێلحیش پۆلیس ھەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی پارتەکە بۆ دەستگیرکردنی ھاوسەرۆکانی دەبەپەی ھەردوو شارەکە.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP