هەرێم نیوز
پسپۆڕێکی سیاسی پێشبینی نوێ بۆ جوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت ئەگەر ئەو جوڵەیە پێشی لێنەگیرێت، ئەوا ڕوداوێک ڕوودەدات دەرەنجامەکەی زۆر لە ١٦ی ئۆکتۆبەر مەترسیدارتر دەبێت.
د. شاڵاو عەبدولخالق محەمەد، پسپۆر لەبواری ئاسایشی وزە و مامۆستای زانکۆ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی:
خوێندنەوەی من بۆ جوڵەکانی سەرۆکی یەکێتی ئەوەیە، ئەگەر دەسەڵاتدارانی سیاسی سلێمانی ڕازی نەکرێت لە داهات و بەرژەوەندیەکانی نەوت و گاز لەلایەک، و هەبوونی دەسەڵات لەناو دامەزراوە ئاسایشێکانی هەرێمی کوردستان لەلایەکی تر، ئەوا ڕوداوێک ڕوودەدات دەرەنجامەکەی زۆر لە ١٦ی ئۆکتۆبەر مەترسیدارتر دەبێت.
دەشڵێت: پارتی پێویستی بە مانۆڕی سیاسی بە پەلە هەیە لەسەر هەر سێ ئاستی ناوخۆ و هەرێمی و نێودەوڵەتی.